رۆژنامەکانى ئیسپانیا بابەتێکى
هەستیار لەسەر میسى و بەرشەلۆنە دەوروژێنن و بەپێى بەڵگەکان دەردەکەوێت، میسى بەرشەلۆنەى
توشى قەیرانى دارایى کردووە، چونکە لە دواین چوار وەرز یاریزانەکە (555) ملیۆن
یۆرۆى لە یانەکەوە پێدراوە.
لە کاتێکدایە، یانەى
بەرشەلۆنە لەژێر بارى قەرزێکى زۆردایە و توشى قەیرانێکى سەختى دارایى بووە و لێرە
و لەوێش رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر بێت و یانەکە خۆى رزگار نەکات، دەبێت مایەپوچبونى
خۆى رابگەیەنێت، لە ناو ئەم قسەو باسانەدا رۆژنامەى ئیل مۆندۆى ئیسپانى بابەتێکى
هەستیارى لەسەر میسى وروژاندووە کە پەیوەندی بە داروخانى دارایى بەرشەلۆنەوە هەیە.
بەپێى ئەو بەڵگانەى رۆژنامەکە خستویەتەرو، کۆتا گرێبەستى میسى لەگەڵ
بەرشەلۆنە لە وەرزى (2017-2018)وە تا ئێستا کە چوار وەرزە، لیۆ میسى هەموو
شایستەکانى کە (555) ملیۆن یۆرۆیە بە رێژەى (92%) لە یانەکە وەرگرتووە.
ئیل مۆندۆ لە بەڵگەکاندا ئەوەى ئاشکراکردووە، میسى ساڵانە (138) ملیۆن یۆرۆ
موچەکەى بووە، لە گرێبەستەکەدا ئەوەش هاتووە ئەگەر بەرشەلۆنە بگاتە کۆتایى
چامپیۆنسلیگ یانەکە پێنج ملیۆن یۆرۆى دیکە دەدات بە میسى و گەر نازناوەکەش ببەنەوە
زیاتر (14) ملیۆنى پێ دەدات، بەڵام یانەکە نەگەشتۆتە ئەم قۆناغە و چامپیۆنسلیگیشى
نەبردووە کەچى میسى (6) ملیۆن یۆرۆى لە یانەکەوە پێدراوە.
لاى خۆیەوە تۆماس ڕۆنسێرۆ
هێرشى کردۆتە سەر لیۆ میسى و رایگەیاندووە :" ئابرووچوونە یاریزانێک بەهۆی
مووچەی یانەکەیەوە مووچەی خەوتوو دابنێت، ئینجا بێیت و گلەیی لە سەرۆکێکی وەکو بارتۆمیۆ
بکەیت، بۆ لەوە زیاتر چیت دەوێت؟ خێزانێکی پیرۆز ؟!.
523 جار خوێندراوەتەوە