شارەزایەکی
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت،
پلەکانی گەرما بەراورد بە مانگی تەمموز بەرزتر دەبن و ئەگەری هاتنی شەپۆلی گەرمای
بەتین هەیە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان
نزیک لە ئاسایی دەبن.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕوونیکردووەتەوە؛ بەپێی نەخشە و پێشبینییە
مانگانەکانی دەزگای ئەوروپی بۆ کەشوهەوا، زۆربەی ساڵەکان مانگی ئاب لە هەرێمی
کوردستان و عێراق گەرمتر بووە لە مانگی تەمموز و بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەگەری شەپۆلی گەرما، بەڵام تێکڕای پلەکانی گەرمی بۆ
مانگی ئابی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت و لە ئاستی نۆرماڵدا دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی
دیکەی پێشبینییەکانیدا، ئەو شارەزایەی کەشناسی تیشکی خستووەتە سەر دیاردەی
"ئێڵ نینۆ" و ئاشکرایکردووە، دیاردەکە تا دێت بەهێزتر دەبێت و لە وەرزی
پایزی ئەمساڵدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوای ناوچەکە و جیهان دروست دەکات،
هاوکات پێشبینی دەکات کاریگەرییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ئەرێنی بن و ببێتە هۆی
هاتنی پایزێکی پڕ باران.
721 جار خوێندراوەتەوە