میدیاکانی
ئیسپانیا، ئەمڕۆ شەممە، بڵاویانکردەوە؛ ئاماری قوربانیانی کۆچبەرە مەغریبییەکان لە
شاری سێوتەی ئیسپانی بۆ 61 کەس بەرزبووەتەوە.
ئەو میدیایانە
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە دۆزینەوەی تەرم لە
کەناراوەکانی تاراحال لە نزیک سنوورەکان، ئەمەش پێشبینییەکانی بۆ بەرزبوونەوەی
ژمارەی قوربانییەکان زیاتر کردووە.
ئەمە لە
کاتێکدایە، خوان خیسوس ڤیڤاس، سەرۆکی شارەوانی سێوتە، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندبوو؛ لە
ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 60 هەزار کەس لە مەغریبەوە چوونەتە ناو شاری
سێوتەوە.
282 جار خوێندراوەتەوە