پێشنیار دەکرێت نرخى (100) دۆلار بۆ (130) هەزار دینار دابەزێنرێت

KNN : Kurdish News Network
11:42 - 27/01/2021
عێراق

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق دەکات، زیاتر لە (100) پەرلەمانتاریش پێشنیارى کەمکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى دەکەن.

ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دەدات و بەپێى کارنامەى کۆبونەوەکەش تەوەرێک تایبەت دەبێت بە لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق.

هاوکات لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان کردوە، (113) پەرلەمانتار داوا دەکەن بەهاى (100) دۆلارى ئەمەریکى بۆ (130) هەزار دینارى عێراقى دابەزێنرێت.

داواکارى بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى لە کاتێکدایە، بانکى ناوەندى عێراق رۆژى (20/12/2020) بە نوسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی کرد، نرخی نوێی دۆلاری جێگیرکرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە ئەو نرخە جێگیرە و ناگۆڕێت. بەجۆرێک؛ نرخی کڕینەوەی یەک دۆلار لەلایەن وەزارەتی دارایی (1450) دینار دەبێت و نرخی فرۆشتنی یەک دۆلار بە بانکەکان (1460) دینار دەبێت و لەلایەن بانکەکانیشەوە یەک دۆلار بە (1470) دینار دەفرۆشرێت.

1883 جار خوێندراوەتەوە