کەرکوک؛ پێنج بەرپرسى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتیەکان دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
03:09 - 26/01/2021
عێراق

بەتۆمەتى تێوەگلان لەگەندەڵى و زیانگەیاندن بە سامانى گشتى کە بڕەکەى زیاتر لە دووملیار دینارە، ژمارەیەک بەرپرسى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى کەرکوک دەستگیرکران.

فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکى عێراق بڵاویکردەوە، نوسینگەى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکى عێراق لە کەرکوک بەرپرسى چاودێرى ئەلکترۆنى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان و بەرپرسى دوو وێستگەى دابەشکردنى سوتەمەنى لەگەڵ بەرپرسى بەشى چاودێرى هەردوو وێستگەکەى بە تۆمەتى زیانگەیاندن بە سامانى گشتى دەستگیرکردوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى دەستەى دەستپاکى عێراق، تۆمەتبارەکان گۆڕانکاریان لەداتاکانى وەرگرتن و فرۆشتنى سوتەمەنیدا کردوە، هەروەها بەدەر لەیاسا (60) ملیۆن لیتر غازیان فرۆشتوە، قەبارەى ئەو زیانەى بە سامانى گشتیان گەیاندوە دەگاتە (2) ملیار و (400) ملیۆن دینار.

دەستەى دەستپاکى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، تۆمەتبارەکان بە پێى مادەى (340) لەیاساى سزادان دەستبەسەرکراون.

228 جار خوێندراوەتەوە