نەتەوە
یەکگرتووەکان لە رۆژى جیهانى پەروەردەدا رایدەگەیەنێت؛ کۆرۆنا بۆتە هۆى ئەوەى ملیارێک
و (600) ملیۆن خوێندکار لە خوێندن بێبەشبن.
ئەمڕۆ (24ى
کانونى دووەم)، رۆژى جیهانى پەروەردەیە و ئامانج لە دانانى ئەو رۆژەش
جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگى رۆڵى پەروەردە لەسەر ژیانى تاک و کۆمەڵگە کە دەبێتە هۆى
گەشەپێدان و بەرەوپێشچون رۆشنبیرى کۆمەڵگە لەسەرجەم بوارەکان.
لە راپۆرتى
ساڵانەى خۆیدا کە لە رۆژى جیهانى پەروەردەدا بڵاوى کردۆتەوە رێکخراوى نەتەوە
یەکگرتووەکان ئاماژەى بە بێبەشبونى ژمارەیەکى زۆر منداڵ و خوێندکار کردووە لە
پڕۆسەى خوێندن لە سەرتا سەرى جیهان.
بەپێى راپۆرتى
نەتەوە یەکگرتووەکان، یەک ملیار و (600) ملیۆن منداڵ لە (190) وڵاتى جیهان، بەهۆى
بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە خوێندن بێبەشبوون.
ئاشکراشیکردوە،
لەسەرتاسەرى جیهاندا (617) ملیۆن منداڵ بەهۆکارى جیاوازى ئابورى و رۆشنبیرى و شەڕ و
کۆچ نەیانتوانیوە بچنە بەر پڕۆسەى خوێندن.
ئەوە لە
کاتێکدایە، بەپێى ماددەى (25) ى بەیاننامەى مافەکانى مرۆڤ، پێویستە خوێندن بێ بەرامبەر
و بەناچارى بێت و هەموو کەسێکیش بێ جاوازى مافى خوێندنى هەبێت.
لە هەرێمى
کوردستانیش بەهەمان شێوەى وڵاتانى دونیا، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و
قەیرانى دارایى ماوەى دوو ساڵە پڕۆسەى پەروەردە لە پاشەکشەدایە و ئەمساڵ بەهۆى ئەو
بارودۆخەوە تا ئێستا دەرگاى قوتابخانەکان بەڕوى زۆربەى قۆناغەکانى خوێندندا
نەکراوەتەوە.
392 جار خوێندراوەتەوە