ڤاکسینى کۆرۆنا سوپا سالارى ئیسپانیا ناچار بە دەستەلەکارکێشانەوە دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 24/01/2021
جیهان
+
-

دواى (45) ساڵ لە خزمەتى سەربازى، بەهۆى پێشێلکردنى پڕۆتۆکۆڵى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لە ئیسپانیا، سوپا سالارى ئەو وڵاتە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوەکرا.

میدیاکانى ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، میگێل ئەنخێل ڤیارۆیا، سوپا سالارى ئیسپانیا، پێشێلکارى کردووە لە پڕۆتۆکۆڵى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا و پێشوەخت ئەو ڤاکسینەى بۆخۆى داناوە و ئەوەش بوەتە هۆى دروستبونى ناڕەزایەتى و فشار لە ناو رایگشتى ئیسپانیا.

باس لەوەشکراوە، بەهۆى ئەو کاردانەوانەى دروستبووە، ڤیارۆیا ناچار بە دەستلەکارکێشانەوەکراوە و نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشى وەزیرى بەرگرى کردووە و دەستلەکارکێشانەوەکەشى پەسەندکراوە.

میگێل ئەنخێل ڤیارۆیا، ماوەى یەک ساڵە سوپا سالارى ئیسپانیایە و (45) ساڵ خزمەتى هەبووە لەناو سوپاى ئەو ووڵاتەدا.

546 جار خوێندراوەتەوە