تیروپشى قۆناغى (16)ى جامى
شاى ئیسپانیا راکێشراو بەرشەلۆنەش ئەرکى ئاسانە.
ئەمڕۆ تیروپشکى قۆناغى (16)ى
جامى شاى ئیسپانیا راکێشرا، یانەى بەرشەلۆنە لەو قۆناغەدا روبەڕوى رایۆ ڤایکانۆ
دەبێتەوە و ئەرکى ئاسانە.
هەر بە پێى تیروپشکەکە،
یانەى ڤالانسیا و سیڤیلیا بەرامبەر یەکترى یارى دەکەن و ڤیاریاڵ و جیرۆناش روبەڕوى
یەکترى بونەتەوە.
یارییەکانى ئەم قۆناغەش، لە
رۆژانى (26 و 27 و 28)ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێن.
هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و
ئەتڵەتیکۆ مەدرید ماڵئاواییان لە جامەکە کردووە.
یارییەکانى قۆناغى (16)ى جامى شاى ئیسپانیا بەم شێوەیەیە:
947 جار خوێندراوەتەوە