وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا،
سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی خستە لیستی سزاکانەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا
ئاماژەی بەوەکرد، کە عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی خراوەتە لیستی
سزاکانی ئەمەریکاوە.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/1/2021) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر سێ کەس و
(16) لایەنی ئێرانیدا سەپاند کە لەنێویاندا دو دامەزراوە هەن لەلایەن عەلی خامنەیی
رابەری باڵای ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکیش لەمەوبەر ئەمەریکا سزای بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق سەپاند.
612 جار خوێندراوەتەوە