ئاشنا عەبدوڵا: هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بە قاچاخ بەردەوامە و شەرعیەتدان بەو کارە تاوانە

KNN : Kurdish News Network
12:30 - 13/01/2021
کوردستان
+
-

پەرلەمانتارێکى گۆڕان رایدەگەیەنێت، رۆژانە ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا و خوار مۆدێل لەلایەن بەرپرسانەوە بە قاچاخ هاوردەى هەرێم دەکرێت و وەزارەتى ناوخۆش بێدەنگە لە ئاست ئەو کارە نایاساییە، دەشڵێت: شەرعیەتدان بۆ ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل تاوانە و دەبێت وەزارەتى ناوخۆ رێز لە بڕیارەکانى خۆى بگرێت.

ئاشنا عەبدوڵا ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژانە ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا و خوار مۆدێل بە شێوەى قاچاخ دەهێنرێتە هەرێم و بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمیش لە ئاست ئەو کارە بێدەنگن و هیچ رێکارێکیان نەگرتوەتەبەر.

ئاماژە بەوەش دەکات، هاوردەکردنى ئەو ئۆتۆمبێلانە بەرپرسى لە پشتە و هەوڵى جدیش هەیە بۆئەوەى ژمارەی تابلۆ بدرێت بە ئۆتۆمبێلەکان و شەرعیەت بەو کارە نایاساییە بدرێت.

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان جەختدەکاتەوە، شەرعیەتدا بە ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل تاوانە و دەبێت وەزارەتى ناوخۆ رێز لە بڕیارەکانى خۆى بگرێت.

ئاشنا عەبدوڵا ئاشکراى دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە لەلایەن کەسانى بەرپرسەوە بە قاچاخ دەهێنرێتە هەرێم و ژمارەى کاتى یاخود تابلۆى رەشى نایاساییان لێدەدرێت و هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵ ناکرێت و كامێرا‌كانی‌ تیژڕه‌وی هاتوچۆ‌ تۆماری‌ سه‌رپێچیه‌كانیان ناكات، سەربارى ئەوەش پاره‌ی‌ ژینگه‌ و ڕێگه‌وبان ناده‌ن.

857 جار خوێندراوەتەوە