تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر تویتێکى عەلى خامنەئى دەسڕێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 09/01/2021
جیهان
+
-

دواى دۆناڵد ترەمپ تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر سزاى عەلى خامنەئى رابەرى شۆرشى ئیسلامى ئێران دەدات و توتێکى سەبارەت  بە فاکسینى کۆرۆنا دەسڕێتەوە.

ئاژانسەکانى هەوال بڵاویانکردەوە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، گرتەى ڤیدیۆیى وتارێکى عەلى خامنەئى سڕیوەتەوە کەباس لەرێگەنەدان بە هاوردەکردنى ڤاکسینى ئەمەریکى و بەریتانى بۆ ئێران دەکات.

رۆژى هەینى عەلى خامەنئى لە وتارێکى تەلەفزیۆنێدا رایگەیاند، رێگەنادەن ڤاکسینى دروستکراوى ئەمەریکا و بەریتانیا بهێنرێنە ناو وڵاتەکەى، دواتریش لەئەکاونتەکانیدا لە تویتەر چەند بەشێک لەو وتارە بڵاوکرانەوە، بەڵام ئەمرۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تەواوى ئەکاونتەکانیدا لەلایەن کۆمپانیاى تویتەرەوە لابرا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر کۆمپانیاى تویتەر سزاى دۆناڵد ترەمپى داو بەیەکجارى ئەکاونتەکەى داخست.



665 جار خوێندراوەتەوە