ئەگەر ئەم رێکارە نەگریتەبەر ناتوانی واتس ئەپ بەکار بهێنیت

KNN : Kurdish News Network
12:57 - 07/01/2021
زانستی
+
-

واتس ئەپ، رێکاری پاراستنی نهێنییەکانی ناو بەرنامەکە نوێ دەکاتەوە، لەمەدوا هەر بەکارهێنەرێک رەتی بکاتەوە فەیسبوک دەستیبگاتە زانیارییەکانی، ئەوا ناتوانێت ئەو بەرنامەیە بەکاربهێنێت.

پرۆگرامی پەیوەندیکردنی واتس ئەپ داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات، تا هەشتی مانگی شوباتی داهاتوو  رێکارە نوێکانی پارستنی ناو بەرنامەکە پەسەند بکەن، بەپێچەوانەوە بێبەشدەکرێن لە بەکارهێنانی بەرنامەکە.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لەمەدوا کۆمپانیای فەیسبوک، بۆی هەیە دەست بەسەر زانیارییە نهێنییەکانی هەر بەکارهێنەرێکی واتس ئەپدا بگرێت، وەک ژمارەی تەلەفۆن، پەیوەندی و هەموو جوڵەیەکی بەکارهێنەر لەناو واتس ئەپدا.

لە ئێستادا واتس  لەسەر ئاستی جیهان وەک یەکەمین پرۆگرامی (چاتکردن) دادەنرێت، خاوەنی زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێنەرە، ساڵی (2014)ەوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبوکەوە کڕدراوە.

1947 جار خوێندراوەتەوە