کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێلێشى تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 04/01/2021
وەرزش
+
-

بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ لە یەکەم یارى ساڵى نوێ، گەوهەرەکەى مادێرا توانى کۆى گۆڵەکانى لە یارییە فەرمییەکاندا بەرزبکاتەوە بۆ (757) گۆڵ و پێلێى ئەفسانەى بەڕازیلى تێپەرێنێت.

شەوى رابردو، یانەى یۆڤێنتوس و ئۆدەنێزى لە یارییەکانى هەفتەى (15)ى کاڵچۆى ئیتاڵى بەیەک گەشتن، لەو یارییەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانى سەرکردایەتى خانمە پیرەکە بکات و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە ببەنەوە کە تێیدا دۆن توانى دوو گۆڵ تۆمار بکات.

بەم دوو گۆڵەش، کوڕەکەى مادێرا جگە لەوەى ناوى خۆى لە پێگەى  یەکەمى گۆڵکارى خولەکە بە (14) گۆڵ جێگیرترکرد، هاوکات کۆى گۆڵە فەرمییەکانى لە ژیانى وەرزشى بۆ (757) گۆڵ بەرزکردەوە و توانى پێلێى ئەفسانەى جیهان و بەڕازیل تێپەڕێنێت کە توانیبوى (756) گۆڵ تۆمار بکات.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێویستى بە تۆمارکردنى تەنها نۆ گۆڵى دیکەیە بۆ ئەوەى ببێتە یەکەم پیاوى تۆپى پێ کە زۆرترین گۆڵى تۆمارکردبێت، کە لە ئێستادا بەناوى جۆزیف بیکانى نەمساییە خاوەنى زۆرترین گۆڵى مێژووە بە (766) گۆڵ.

506 جار خوێندراوەتەوە