سەرپەرشتیارى بەرنامەى
پێدانى ڤاکسین لە ئەمەریکا، رۆژى (11) مانگى داهاتوى دیاریکردوە بۆ پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا،
بەڵام لە بەریتانیا ئامادەکارییەکان بەو ئاراستەیەن رۆژى یەکى مانگ و (10) رۆژ پێش
ئەمەریکا، پڕۆسەى پێدانى ڤاکسین دەست پێبکات.
لێدوانێکدا بۆ
تەلەفزیۆنى (CNN)، دکتۆر.
مونسیف سلاوى، سەرپەرشتیارى بەرنامەى ڤاکسین پێدان لە ئەمەریکا رایگەیاند: لە بەرنامەماندایە
دواى پەسەندکردنى ڤاکسینەکە لەماوەى (24) کاتژمێردا بیگەیەنینە ئەو شوێنانەى کە
دەست دەکەن بە بەکارهێنانى، ئەوەش دەکەوێتە (11) کانونى یەکەمى ئەمساڵ.
لەلایەکى دیکەوە
رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى رایگەیاندوە، لەوانەیە پڕۆسەى ڤاکسین پێدان لە
بەریتانیا زۆر زوتر لە ئەمەریکا دەستپێبکات.
رۆژنامەکە لەزارى
سەرچاوەیەکى حکومەتى بەریتانیا بڵاوى کردەوە، ئەگەرى هەیە ڤاکسینەکەى (فایزەر –
بیۆنتیک) لەماوەى کەمتر لە یەک هەفتەدا پەسەند بکرێت و پڕۆسەى پێدانى ڤاکسینى
کۆرۆناش لە رۆژى (1)ى کانونى یەکەم لە بەریتانیا دەستپێبکات.
بەپێى ئەو سەرچاوەیەى
تەلەگراف، حکومەتى بەریتانیا پلانى داناوە، لە (1/12/2020)وە دەست بە ڤاکسین لێدان
بکات و پڕۆسەکەش تا مانگى نیسانى (2021) بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا سەرجەم
کەسانى پێگەشتو لە وەرگرتنى ڤاکسینەکە سودمەند دەبن.
987 جار خوێندراوەتەوە