لەم وەرزەدا كەسانێكی زۆر توشی پەتا وەرزییەكانی
وەك ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبن، ئەوەش ترسێكی زۆر لای هاوڵاتیان دروست دەكات و زۆر
كەس وادەزانێت توشی كۆرۆنا بووە چونكە چەند نیشانەیەكیان لە یەك دەچن.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن، ئەنفلۆنزا
و هەڵامەت دوو حاڵەتی جیاوازن توشی كۆئەندامی هەناسە و سییەكان و لوت و قورگ دەبن،
چەند ڕۆژی یەكەمی توشبوون بەو نەخۆشییە بەهۆی لێكچونی نیشانەكانیان ئەوا ناتوانرێت
لێك جودا بكرێنەوە، بەڵام بەتەواوی لەگەڵ كۆرۆنا جیاوازە و بەزووی جیادەكرێتەوە.
جیاوازی نێوان كۆرۆنا و ئەنفلۆنزا و هەڵامەت،
لەو ڤایرۆسەدایە كە هۆكاری توشبوونن بە نەخۆشییەكان هەروەها لە نیشانەكانیشدا تاڕادەیەك
جیاوازیان هەیە، بەجۆرێك ئەنفلۆنزا نیشانەكانی قورسترە و بریتین لە بەرزبونەوەی پلەی
گەرما و هەستكردن بەهیلاكی و ئازاری سەر و ئازاری ماسولكەكان, لەگەڵ بونی چەند كێشەیەك لە كۆئەندامی هەناسەداندا، ئەمە
تاڕادەیەك لە نیشانەكانی كۆرۆناوە نزیكە بەڵام بە ئەنجامدانی پشكنین بە ئاسانی جیادەكرێتەوە.
بەڵام نیشانەكانی هەڵامەت سوكترن و ئەو
كەسەی توشی دەبێت زیاتر ڕوبەڕووی كۆكە و پژمە و هەوكردنی قوڕگ و گیرانی لوت دەبێتەوە.
پسپۆڕەكان باس لەوەش دەكەن كە هەڵامەت
نیشانەی مەترسیداری لەگەڵدا نییە، بەڵام ئەنفلۆنزا هەندێ جار هۆكار دەبێت و بۆ
توشبون بە هەوكردنێكی سییەكان.
1842 جار خوێندراوەتەوە