ئەو سێ ویلایەتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا یەکلادەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 04/11/2020
جیهان
+
-

دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردوامە، رکابەرییەکی سەخت لە نێوان جۆ بایدن  کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکاندا هەیە.

 

 
هەرچەندە جیاکردنەوەی دەنگەکان لەچەند ویلایەتێک بەردەوامی هەیە و ئەگەری سەرکەوتنی کۆمارییەکان یاخود دیموکراتەکان کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دروست ناکات، بەڵام سێ ویلایەت یەکلاکەرەوە دەبن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا.

 

ویلایەتەکان پێکهاتوون لە هەریەک لە (ویسکۆنسین 10 کورسی، میشیگان 16 کورسی، پێنسیلڤانیا 20)، بەهۆی ئەوەی لەو ویلایەتانە زۆرترین دەنگ بەرێگەی (پۆستەوە) دراوە، چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەو سێ ویلایەتە تا رۆژی (6)ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

 

سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، لە کۆی (538) کورسی دەستەی نوێنەران، پێویستە (270) کورسی بەدەستبهێنێت، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان (224) کورسی و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان (213) کورسی مسۆگەر کردووە.

3619 جار خوێندراوەتەوە