فەڕەنسا داوا دەکات بایکۆتى بەرهەمەکانى نەکەن

KNN : Kurdish News Network
11:31 - 26/10/2020
جیهان

فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات رێگە نەدەن کۆمپانیاکان بایکۆتی بەرهەمەکانی وڵاتەکەى بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا کراوە بەرهەمە فەڕەنسیەکان بایکۆت بکرێن بەتایبەتی بەرهەمە خۆراکییەکان، داواشکراوە خۆپیشاندان دژی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆمەڵێک وێنەی کاریکاتێرییەوە.

راشیدەگەیەنێت، داواکان بۆ بایکۆتکردن هیچ بنەمایەکیان نیە و دەبێت بەزووترین کات رابگیرێت و هەموو ئەو هێرشانەش بوەستێت کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەمان و دەبنە هۆی هاندانی کەمینەیەکی توندڕەو لە وڵاتەکەدا.

2475 جار خوێندراوەتەوە