عیزەت دوری، کەسی دوەمی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە
و داواکراوی هەڵاتو، لە تەمەنی (78) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
حیزبی بەعس، لە بەیاننامەیەکی کورتدا بڵاوی کردەوە؛
عیزەت دوری گەیشتەوە لای سەدام حسێنی هاوڕێی، بۆ ئەوەش سەرەخۆشی لە لایەنگرانی بەعس
کردوە.
هەرچەندە لە بەیاننامەکەدا هیچ زانیارى دیکە
باسنەکراوە، بەڵام بەپێى هەواڵێکى تۆڕى (CNN)، عیزەت دوری لە گۆڕستانێکی
سنوری سەڵاحەدین و بە بەشداریی ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانی، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە
بە خاکسپێردراوە.
عیزەت ئیبراهیم دوری، تەمەنى (78) ساڵ بوە و کەسى دوەمى حیزبى بەعسى
هەڵوەشاوەى عێراق جێگرى سەدام حسێن بوە.
عیزەت دورى، لە ڕیزى ئەو داواکراوانەبوە کە لە
دواى پڕۆسەى ئازادى عێراقەوە ئەمەریکییەکان داوایان دەکر و بڕى (10) ملیۆن دۆلاریش
وەک خەڵات بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنى دانرابو.
4160 جار خوێندراوەتەوە