نرخی نەوت بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 23/10/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ هەینی (23ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (42) دۆلار و (38) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

 
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار و (99) سەنت فرۆشراوە.



دۆخی کۆرۆنا لە جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوە و نزمبونەوەی لە بازاڕدا هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە.

839 جار خوێندراوەتەوە