یانەى ریاڵ مەدرید لەیەکەم یارى خۆى لە خولى یانەپاڵەوانەکان دوچارى
شکستێکى چاوەڕوان نەکراو هات و بەئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر دو گۆڵ بە شاختار
دۆنیستک دۆڕا.
لە یەکەمین یارى خۆى لە قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا،
هەردو یانەى ریاڵ مەدرید و شاختار دۆنیستک بەیەکگەشتن.
لە گێمى یەکەمى یارییەکەدا، یاریزانانى شاختار توانیان سێ گۆڵ تۆمار بکەن،
بەڵام لەگەڵ دەستپێکى گێمى دوەمدا کوڕانى زێدان دەستیان بە راستکردنەوەى ئەنجامەکە
کرد و توانیان دو گۆڵ تۆمار لە رێگەى لۆکا مۆدریج و ڤینیسیۆز جۆنیۆرەوە تۆمار
بکەن، بەڵام ئەو دو گۆڵە بەشى ئەوەى نەکرد یانەى شاهانە ئەنجامەکە لە بەرژەوەندى
خۆى بگۆڕێت و لەناو یاریگاى خۆى توشى شکست بو.
466 جار خوێندراوەتەوە