نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

08:34 - 17/10/2020
ئابوری

ئەمڕۆ شەممە (17ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (42) دۆلار و (96) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار و (92) سەنت فرۆشراوە.

دۆخی کۆرۆنا لە جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوە و نزمبونەوەی لە بازاڕدا هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە.

1072 جار خوێندراوەتەوە