ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی
برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (43) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی
خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (8) سەنت فرۆشراوە.
بە بەراورد بە دوێنێ
چوارشەممە، نرخی نەوت نزیکى یەک دۆلار بەرزبوەتەوە.
دۆخى کۆرۆنا لە
جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوە و نزمبونەوەى لە بازاڕدا هەیە،
هەرچەندە نرخى نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستى (20) دۆلار و کەمتریش دابەزى، بەڵام
رێککەوتنەکەى وڵاتانى ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەى هەناردەى نەوت، ماوەی چەند مانگێکە
نرخى نەوتى تا ئاستێکى جێگیر هێشتوەتەوە.
1105 جار خوێندراوەتەوە