ئەمڕۆ چوارشەممە (14ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (42) دۆلار و (39) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار
و (12) سەنت فرۆشراوە.
بە بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخی نەوت بەڕێژەى (10%) بەرزبوەتەوە.
دۆخى کۆرۆنا لە جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوە
و نزمبونەوەى لە بازاڕدا هەیە، هەرچەندە نرخى نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستى (20)
دۆلار و کەمتریش دابەزى، بەڵام رێککەوتنەکەى وڵاتانى ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەى
هەناردەى نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخى نەوتى تا ئاستێکى جێگیر هێشتوەتەوە.
2953 جار خوێندراوەتەوە