مستەفا کازمى پشتیوانى موقتەدا سەدر دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:28 - 25/09/2020
عێراق
+
-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پشتیوانى پێشنیارێکى موقتەدا سەدر دەکات بۆلیکۆلینەوە لە پیشێلکاریە ئەمنى وسەربازییەکان.

كازمی لە تویتێكدا رایگەیاند،پشتیوانی پێشنیارەکەى سەماحەتى موقتەدا سەدر دەکەم بۆدروستكردنی لیژنەیەكی ئەمنی‌و سەربازی ‌و پەرلەمانیی بۆ لێكۆڵینەوە لەوپێشێلكارییانەی کەئ اسایش‌ و شكۆ و ناوبانگی عێراق یان کردوەتە ئامانج.

 

وەک هەڕەشەیەکیش بۆهێز وگروپە چەکدارەکان،كازمی رایگەیاندوە، دەستی یاسا لەسەرو دەستی لە یاسادەرچوەكانەوەیە .

 

ئەو وەڵامەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر لەتویتێكدا رایگەیاند، پێویستە لیژنەیەكی ئەمنی و سەربازی و پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییە ئەمنییەكان و هێرشكردنەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتان و دامەزراوەكانی دەوڵەت پێكبهێنرێت.

1162 جار خوێندراوەتەوە