یەکێتى ئەوروپا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

KNN : Kurdish News Network
02:52 - 21/09/2020
جیهان
+
-

لەبەرامبەر دروستکردنى ئاڵۆزى لە دەریا ناوەراستدا، یەکێتى ئەوروپا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.

 

 
بڕیارە ئەمرۆ وەزیرانى دەرەوەى (27) وڵاتى ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا کۆببنەوە، تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەش تاوتوێ کردنى سەپاندنى سزایە بەسەر تورکیادا لە بەرامبەر دروستکردنى ئاڵۆزى لە رۆژهەلاتى دەریاى ناوەراست.

 

جۆزیف بۆرێل، نێردەى باڵاى سیاسەتى دەرەوە و ئاسایشى یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند ئەو سزایانەی کە بۆ تورکیای دیاری دەکەن، کاریگەری وێرانکەر لەسەر ئابوری وڵاتەکە جێدەهێڵێت.

 

بە بڕواى چاودێران و دیبلۆماتکارانى یەکێتى ئەوروپا، ئەو سزایانەى بەسەر تورکیادا دەسەپێنرێن بریتین لە، قەدەغەکردنى پرۆسەى ڕوپێوى و گەڕان و پشکنین لە دەریاى ناوەڕاست، وهەروەها ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانى بەندەرەکانى یەکێتى ئەوروپا لەلایەن تورکیاوە، ئەمە جگە لە سەپاندنى سزا بەسەر سێکتەرە جیاوازەکانى تورکیا.

 

ئەو کاردانەوەیەى یەکێتى ئەوروپا دواى ئەوە دێت کە تورکیا هەوڵەکانى بۆ دۆزینەوەى دەرهێنانى وزە لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەراست دەستپێکرد.

1591 جار خوێندراوەتەوە