بەهۆی توشبونی چەندكارمەندێكیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەوامی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی رادەگیرێت.
لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی رایگەیاندوە، سبەینێ پێنج شەممە 17/9/2020دەوامی بەرێوەبەراتیەكە رادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانیان نەكەن.
ئەو بەرێوەبەرایەتیە هۆكاری راگرتنی دەوامی بۆ توشبونی چەند كارمەندێكیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابەندبون بەرێنماییە تەندروستیەكان و رژاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەراندوەتەوە.
1402 جار خوێندراوەتەوە