لە ئیتاڵیا دژى بەستنى دەمامک خۆپیشاندان ئەنجامدرا

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 06/09/2020
جیهان
+
-

هەزاران هاوڵاتى ئیتاڵى لە رۆماى پایتەخت دەستیان کرد بە خۆپیشاندان دژى بەستنى زۆرەملێى دەمامک و لێدانى ڤاکسین، سەرۆکى ئیتاڵیاش بە خۆپیشاندەران دەڵێت: رێز لە کەسوکارى کۆچکردوانى کۆرۆنا بگرت.

ئیتاڵیا یەکێک بو لەو وڵاتانەى ڤایرۆسى کۆرۆناى بە توندى تێدا بڵاو بویەوە و زیاتر لەیەک مانگ چاوەکانى جیهان لەسەر کارەساتى کۆرۆنابو لەو وڵاتە و (35) هەزار لە هاوڵاتیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستدا، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش ئێستا لە ئیتاڵیا بەشێک لە هاوڵاتیان دژى بەستنى دەمامک دەوەستنەوە.

دوێنێ شەممە، بە هەزاران کەس لە رۆماى پایتەخى ئیتاڵیا، دژى بەستنى زۆرەملێى دەمامک و لێدانى ڤاکسین گردبونەوە و ناڕەزایەتیان دژى ئەو بڕیارە دەربڕى.

لە وەڵامى خۆپیشاندەرانیش، گێوسیپى کۆنتى، سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا رایگەیاند: هێشتا خەڵکانێک پێیان وایە کۆرۆنا بونى نیە، بەڵام ئێمە بە داتا و ئامار بەرامبەریان وەستاوین و وەڵامیان دەدەینەوە.

 هەروەک باسى لەوەشکرد، پێویستە خۆپیشاندەران رێز لە قوربانیان و کەسوکارى قوربانیانى کۆرۆنا بگرن.

502 جار خوێندراوەتەوە