بەپێى دواهەمین هەواڵى رۆژنامەکان، بەتایبەت رۆژنامە ئەرجەنتینییەکان میسى
لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.
پێدەچێت ئەمڕۆ، چارەنوسى گەوهەرەکەى ئەرجەنتین و بەرشەلۆنە یەکلایی
ببێتەوە، ئەوەش دواى کۆبونەوەى دوێنێى باوکى میسى و سەرۆکى بەرشەلۆنە.
هەواڵەکان لە ئەرجەنتینى نیشتیمانى میسى، باس لەوە دەکەن میسى لە بەرشەلۆنە
دەمێنێتەوە و ناڕوات.
لەدواى شکستە قورس و شەرمهێنەرەکەى بەرشەلۆنە بەرامبەر بایرن میونخ، میسى
لە تیپەکەى تۆراوە و تائێستا پەیوەندى پێوە نەکردونەتەوە و تا دوێنێش هەواڵى
رۆشتنى لە یانەکەى گەرمتربو لە مانەوەى.
673 جار خوێندراوەتەوە