سه‌رۆكى ده‌زگاى
لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا (22)
هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بەرەوە وڵاتانی ئەروپا، دەشڵێت،
ئێستا شەپۆلێكی دیکەی کۆچ دەستیپێکردۆتەوە و دۆخى سنوره‌كانیش له‌و په‌ڕى
خراپیدایه و به‌شێك له وڵاتان مامه‌ڵه‌ى زۆر نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌كه‌ن.
ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى
ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران راگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه و داواى مافى مانه‌وه‌یان
له وڵاتانى رۆژئاوا كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆى داخستنى سنوره‌كان و ڤایرۆسى كۆرۆناوه، لە ناوەڕاستی
مانگی ئازار تا مانگی ته‌مموز کۆچکردن کەمبووەوە، به‌ڵام له ئێستادا كه خه‌ریكه
ژیان ئاساىی ده‌بێته‌وه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان، دوباره شه‌پۆلی دیكه‌ى كۆچ
ده‌ستىپێكردووەته‌وه.
دەڵێت، دۆخى كۆچبه‌ران زۆر
خراپه، ته‌واوى ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له كه‌ناراوه‌كانى یۆنان و
هێزێكى زۆرى ده‌ریاوانى جێگیركراون کە رێگا ناده‌ن به كۆچبه‌ران بچنه‌ناو خاكى ئه‌و
وڵاته‌وه، له رێگاى وشكانیش به‌هه‌مان شێوه سنوره‌كان داخراون و هێزێكى زۆریشى
لێ كۆكراوه‌ته‌وه.
بەوتەی سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران،
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا، (27)هاوڵاتی هەرێم له رێگاى كۆچكردن
گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌رمى (15)کەسیان بێسه‌روشوێنه، (12) کەسیش ته‌رمه‌كانیان
گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ئاشکراشیکرد، له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا (416) هاوڵاتی هەرێمی
کوردستان له‌و رێگایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ته‌رمى (245)کەس گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه
هه‌رێمى كوردستان و (171) ته‌رمیشیان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنن.
954 جار خوێندراوەتەوە