واشنتۆن لە چوارچێوەی سزاکانی سەر ئێران-دا
دەستبەسەردا گرتنی چوار کەشتی نەوتی ئێران-ی ڕاگەیاند.
رۆژنامەی
"Wall Street Journal" لە هەواڵێکدا بە
پشتبەستن بە وتەی چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرایکرد، مانگی رابردوو
داواکارە گشتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ دەستگرتن بەسەر چوار کەشتی ئێرانی کە نەوتیان
دەگواستەوە بۆ ڤەنزوێلا داوایەکی یاساییان تۆمارکردووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە
چوار کەشتییەکە لە دەریادا دەستیان بەسەردا گیراوە و بەرەر بەندەری هۆستن لە
ویلایەتی تەکساس بەڕێکراون.
ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا
بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە دەستبەسەردا گرتنی کەشتییەکاندا هێزی سەربازی بەکار
نەهێنراوە، ئاماژە بەوەشدراوە کە دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکان لە چوارچێوەی ئەو
سزایانەدان کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون. ئەمەش یەکەم جارە ئەمریکا دەست بگرێت
بەسەر کەشتی گواستنەوەی نەوتی ئێران-دا.
سزاکانی ئەمریکا لە
چوارچێوەی دژایەتییەکانی واشنتۆن بۆ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دێت و
ئامانجی سنووردارکردنی داهاتی نەوتی حکوومەتی تاران-ە، لە بەرامبەردا ئێران جەخت
لەوە دەکاتەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاردەهێنێت.
707 جار خوێندراوەتەوە