له شاری بنگالۆری هیندستان بەهۆی ئەوەی کەسێکی ناسراوە پۆستێکی
فەیسبوکی لەسەر پێغمبەری ئیسلام بڵاوکردەوە و پۆستەکە تەشهیری تێدابووە، خۆپیشاندان
دروستبوو و سێ کەس کوژران.
کەناڵی
سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند خۆپیشاندەران ژمارەیان زۆربووە و هەڵیانکوتاوەتە
سەر ماڵی ئەو کەسەی پۆستەکەی کردوە، لە ئەنجامدا توندوتیژی لێکەوتەوە و لەلایەن
پۆلیسەوە سێ کەس لەخۆپیشاندەران کوژران.
هەروەها
زیاتر لە 100 کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون و ئەو کەسەشی پۆستەکەی کردوە
دەستگیرکراوە.
بەپێی
هەواڵەکان جگە لە کوژران و برینداربوون و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە دەیان
ئۆتۆمبیل و دوکان و بازاڕیش سوتان و زیانێکی زۆر بەناوچەکە گەیشتووە.
لەلایەکی
ترەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری كهمال بانت بهڕێوهبهری پۆلیسی شارهكهوە
ئاشکرایکردوە لە خۆپیشاندانەکەدا 60 پۆلیسیش برینداربوون و لەدوای ئەو روداوەش
قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندوە هەتا باردوخۆکە هێور دەبێتەوە.


3035 جار خوێندراوەتەوە