ئەو مادەیەی بووە هۆی تەقینەوەکانی لوبنان ئاشکرابوو

09:04 - 05/08/2020
جیهان

هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچن ئەو مادەیەی بووە هۆی تەقینەوەکانی دوێنی لوبنان نیتراتی ئامۆنیۆم بێت کە مادەیەکی کیمیایە سپیە.


کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکانی بەیروت تەقینەوەکان بەهۆی گرڕکردنی ئەو مادەیەوە بووە.

 

هاوکات حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند مادەکە زیاتر لە 2700 تۆن بووە بۆیە ئەو کارەساتە لێکەوتەوە.

 

بەپێی بەیانامەی وەزارەتی تەندروستی لوبنان تا ئێستا زیاتر لە 100 کوژراو و سێ هەزار بریندار تۆمارکراون.

 

نیتراتی ئامۆنیۆم مادەیەکی کیمیای سپیە و دەبێت زۆر بە وریای مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و لە کۆگاکاندا هەڵبگیرێت.

 

نيتراتی ئامۆنیۆم لە دروستکردنی پەینی کیمیایشدا بەکاردەهێنرێت و جوتیارەکان دەستیان دەکەوێت، هەروەها بۆ بۆ دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە تایبەتی لە تەقاندنەوەی کانە بەردینەکاندا بەکاردەهێنرێت.

 

نيتراتی ئامۆنیۆم بەئاسانی گڕدەگرێت و دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوەو دواتر تەقینەوەی، بەهۆی بونی ئۆکسجین لە پێکهاتەکەیدا.

10925 جار خوێندراوەتەوە