لە ئەمريكا له‌ماوه‌ی
٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزار و ٤٤٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه،
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٥٥ هه‌زار و ٣٣٠ کەس
به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا
كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته
سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه
تۆماركراو.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت
به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤
كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی
كۆرۆنای نوێ بوون، ٦٥ هه‌زار و ٧٦١ كه‌س زیادیكردووه و گه‌يشتووەتە چوار ملیۆن و
٦٣٥ هه‌زار و ٨٨٦ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
گیانیان له‌ده‌ستداوه هەزار و ٤٤٢ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ١٥٥ هه‌زار و ٣٣٠
كه‌س.
ژمارەى ئەو تووشبووانەى
كە چارەسەريان وەرگرتووە و چاكبوونەتەوە دوو مليۆن ١٨٩ هەزار و ژمارەى ئەو كەسانەى
پشكنينى (COVID-19)يان بۆ كراوە ٥٥ مليۆن
و ٨٥٢ هەزارى تێپەڕاندووە.
لەسەرانسەرى جيهان له‌ڕووی
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له بەڕازيل به دوو مليۆن
و ٦١٣ هه‌زار و ٧٨٩ حاڵه‌ت، هيندستان به يەك مليۆن و ٦٦٣ هه‌زار و ١٧٤ حاڵه‌ت
دێن.
لەسەر ئاستى ناوخۆی
ئەمريكاش، ويلايەتى كاليفۆرنيا بە ٤٩٤ هەزار و ٣١ حاڵەتى تووشبوون لە
پێشەنگى ئەو ولايەتانەيە كە زۆرترين كاريگەرى ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەسەرە.
له‌دوای كاليفۆرنياش هه‌ریەک
له فلۆريدا به ٤٦١ هه‌زار و ٣٧٩ حاڵه‌تى تووشبوون و نيويۆركيش بە ٤٤٣
هەزار حاڵەت دێت.
667 جار خوێندراوەتەوە