وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چالاکییە ئەتۆمییەکان و پڕۆگرامە مووشەکییەکانی
ئێران هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەر "ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی" دروستکردوە
و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییەدا واشنتۆن سزاکانی بۆسەر ئێران
زیاتر کردووە.
مایک پۆمپیۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا ٢٢ کانزای تایبەت ئاشکرا دەکات کە ئێران لە چالاکییە ئەتۆمی و
پڕۆگرامە مووشەکییەکانیدا بەکاریدەهێنێت، دوای ئەم راگەیەندراوە هەر وڵاتێک ئەم
بەرهەمانە بە ئێران بدات، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
بەوتەى وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپای پاسداران دەستی گرتووە بەسەر
کەرتی بنیاتنانی ئێران، هەربۆیە هەناردەکردنی هەندێک ماددەی دیاریکراو بۆ ئێران
یان هاوردەکردنیان لەو وڵاتەوە دەبێت هۆی سەپاندنی سزا.
لەنێوە ئەو ٢٢ بەرهەمی کانزایەی ئەمریکا خستونیەتییە لیستی
سزاکانەوە، جۆرەکانی ئەلەمنیۆم و پۆڵا هەن.
784 جار خوێندراوەتەوە