ترەمپ باس لە دواخستنى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەکات بەهۆى "فێڵ"ەوە

KNN : Kurdish News Network
05:55 - 30/07/2020
جیهان
+
-

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمینجار ئاماژەی بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەى کرد.

 

دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکدا ئەمرۆ پێنجشەممە نوسیویەتى "لەگەڵ دەنگدان لەڕێی دامەزراوەی پۆستەوە، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەکرێت و زیاترین فێڵی تیادا بکرێت لە میژووی هەڵبژاردنی ئەمریکادا. ئەمەش زۆر قورسە بۆ

 

ئەمریکا، هەڵبژاردن دوا بخەین تا خەڵک بتوانن بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن؟"

 

بڕیارە مانگى ١١ى ئەمساڵ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بکرێت، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە کە فێڵ و تەڵەکە لەڕێی دامەزراوەکانی پۆستەوە لە هیچ هەڵبژاردنێکدا ڕوویدابێت.

603 جار خوێندراوەتەوە