پەرلەمانی تورکیا بە
زۆرینەی دەنگی ئاکپارتی و مەهەپە یاسای رێکخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لە وڵاتە
پەسەندکرد و یاساکەش ناڕەزایەتی زۆری ئۆپۆزسیۆن و چالکوانانی لێکەوتەوە.
بەرپرسێکی پارتی گەلی
کۆماری ئۆپۆزسیۆن جەهەپە ڕایگەیاند، ناکرێت کاتێک لەبەرژەوەندی خۆتان بێت فەیس
تایم بەکاربهێنن وەک لەکاتی کودەتاکە کردتان، بەڵام کاتێک دیس لایکتان بۆ هات تۆڕە
کۆمەڵایەتیەکان دابخەن.
بەپێی یاساکە هەر
کۆمپانیاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک فەیسبوک و یوتیوب و تویتەر و ئەوانی دیکە
دەبێت نوێنەرایەتیان هەبێت لە تورکیا و ئەگەر کارەکانیان وەک پێویست نەبێت سزا
دەدرێن.
هەروەها بەرپرسێکی
هەدەپە ڕایگەیاند، بیانوی دەرکردنی یاساکە ئەوەیە رێگری لە وتەی ئابڕوبەرانە و
تەشهیر بکەن، بەڵام مەبەستی دەسەڵات ئەوە نیە، بەڵکو یاساکەی بۆ ئەوەیە هاوشێوەی
کەناڵە ڕاگەیاندنەکان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش کۆنتڕۆڵبکەن و ئازادی سنورداربکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی
ڕابردوو زاواکەی ئەردۆغان کە هاوکات وەزیری دارایی حکومەتە لەتویتەر بڵاویکردەوە، کە
منداڵێکیان بووە و نەوەیەکی دیکەی ئەردۆغان هاتۆتە دنیا،بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە
هاوڵاتیان وتەی ناشرینیان بەکارهێنا،ئەوەش ئەردۆغانی توڕەکرد و ڕایگەیاند دەبێت
سنورێک بۆ ئەمە دابنرێت.
هەروەها لەماوەی ڕابردوو
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ژمارەیەکی زۆر ئەکاونتی ساختەی داخست و ڕایگەیاند ئەو ئەکاونتانە
پشتگیریان لە ئەردۆغان کردوە.
بابەتێکی دیکە
بڵاوبونەوەی وێنەی جانتای هاوسەرەکەی ئەردۆغانە،کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و کاتێک
ئاشکراکرا جانتاکەی بەنرخێکی زۆر گران کڕیووە.
هاوکات لەماوەی ڕابردوودا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە یوتیوب لایڤێکی لەگەڵ گەنجان ئەنجامدا، بەڵام سەدا حەفتای
بینەرانی لایڤەکە دیس لایکیان بۆ کردبوو ئەوەش ئەردۆغانی توڕەکرد.
589 جار خوێندراوەتەوە