فڕۆکەیەکی چاودێری و
پشکنینی تورکیا لە ئاسمانی شاری وانی باکوری کوردستان کەوتە خوارەوە و حەوت کەس
گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند،
فڕۆکەکە لە چیای ئارتۆس کەوتۆتە خوارەوە و حەوت کارمەندی ئاسایش کە سەرنشینی
فڕۆکەکەبون و دوانیان فڕۆکەوان بوون گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکرایکردوە فڕۆکەکە
مۆدیل 2015 هەیە کاری پشکنین و چاودێری بووە لە ئاسمانی ناوچەکە، بەڵام خۆی کێشاوە
بە چیای ئارتۆسدا کە بەرزیەکەی دووهەزار و 200 مەترە و تێكشکاوە.
دوای ڕوداوەکە تیمە
ئەمنیەکان چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و پاشماوەی فڕۆکەیان دۆزیەوە و تیمی لێکۆڵینەوەش
لە روداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.
بەپێی زانیارییەکان
فڕۆکەکە کاتژمێر شەش و نیوی دوێنی ئێوارە لە فڕۆکەخانەی فەریت مەلەن لە شاری وان دەستی
بە فڕین کردوە و کاتژمێر دەو نیوی شەو پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی ڕادەردا پچڕاوە.
دوای گەڕان و پشکنین کاتژمێر
سێی بەیانی پاشماوەی فڕۆکەکە لەسەر چیاکە دۆزرایەوە.
دوا به دوای رووداوهكهش
سولهیمان سۆیڵو وهزیری ناوخۆی توركیا، به یاوهری بهڕێوهبهری گشتیی ئاسایشی
وان گەیشتە ناوچەکە.



3516 جار خوێندراوەتەوە