سەرۆکى پێشوى پەرلەمان و ئەندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان خانەنشینى پەرلەمانى کوردستانیان رەتکردەوە

KNN : Kurdish News Network
12:54 - 02/07/2020
کوردستان
+
-

هەریەکە لە د.یوسف محەمەد سەرۆکى پێشوى پەرلەمانى کوردستان و د.بەهار مەحمود ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە خولى پێشوى پەرلەمانى کوردستان، موچەى خانەنشینى پەرلەمانیان رەتکردەوە.

ئەمڕۆ (2/7/2020) د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکى خولى پێشوى پەرلەمانى کوردستان، خانەنشینى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانى رەتکردەوە و دەستبەردارى موچەى خانەنشینى پەرلەمانى عێراقیش دەبێت.

هاوکات د.بەهار مەحمود ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە خولى پێشوى پەرلەمانى کوردستان، جگە لە رەتکردنەوەى خانەنشینى پەرلەمانى کوردستان، دەستبەردارى خانەنشینى پەرلەمانى عێراقیش دەبێت.

هەریەک لە سەرۆک و ئەندامى خولى پێشوى پەرلەمانى کوردستان رەتکردنەوەى خانەنشینیەکەیان لەکاتێکدایە، کە لەئێستادا د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکى فراکسیۆن و د.بەهار مەحمود ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕانن لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێش کارى پەرلەمانتاریان مامۆستاى زانکۆ بوون و دواى کۆتاییهاتنى ئەرکى پەرلەمانتاریان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانى پێشوویان.

1364 جار خوێندراوەتەوە