عێراق.. لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا (1958) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
03:03 - 30/06/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری 24 کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە(1958) توشبووی نوێ تۆمارکراون.

 

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 786 توشبوو چاکبونەتەوە و (104) توشبوش گیانیانلەدەستداوە.


کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتۆتە، 49 هەزار و 109 توشبوو، لەو ژمارەیەش هەزار و 943 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و 24 هەزار و 760 کەسیش چاکبونەتەوە.


660 جار خوێندراوەتەوە