ئەمڕۆ یەک شەممە (28 ی حوزەیرانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 38 دۆلار و 49 سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
2371 جار خوێندراوەتەوە