بەرپرسانی
تەندروستی ئەمریکا مەزەندە دەکەن تا ئێستا 20 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەمریکا
توشی کۆرۆنا بووبن،بەڵام زۆرینەیان پشکنینیان بۆ نەکراوە و پێی نەزاندراوە.
ئاژانسی
ئەسۆشێتدپرێس ڕایگەیاندوە، ئەو 20 ملیۆن کەسە دەکاتە شەش لە سەدی دانیشتوانی
ئەمریکا و دە هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە بە پشكنین پشتڕاستکراوەتەوە.
بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا ئاماژەیان
بەوەشکردوە، کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بێ ئەوەی ئاگاداربن توشبوون و چاکبونەتەوە،
هەر ئەوەش وایکردوە زیاتر بڵاوببێتەوە.
د.روبرت رێدفیڵد بەڕیوەبەری ناوەندی کونتڕۆڵ و بەرگرتن
لە نەخۆشییەکان ڕایگەیاندوە، ئێمە ئەمڕۆ بەراورد لەگەڵ مانگەکانی سێ یان چوار لە
دۆخێکی جیاواز داین،چونکە ئێستا زیاتر گەنجان توشی نەخۆشیەکە دەبن،بەڵام زۆرینەی
گەنجان گیان لەدەستنادەن و چاکدەبنەوە.
941 جار خوێندراوەتەوە