نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا رایگەیاند،
بەهۆى هێرشکردنى هاوڵاتییەکى کورد بۆسەر ئۆتۆمبێلەکەى، بۆریس جۆنسون لەبەردەم
بیناى پەرلەمانى بەریتانیا توشى روداوێکى هاتوچۆ بووە و هیچ زیانێکى گیانى لێ
نەکەوتووەتەوە.
وتەبێژى نوسینگەى راگەیاندنى بۆریس جۆنسۆنى
سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا رایگەیاند، لەوکاتەى ئەو هاوڵاتییە ویستوویەتى خۆى بخاتە
بەر ئۆتۆمبێلەکەى جونسۆن، ئۆتۆمبێلەکەى سەرۆکوەزیران تووشى روداوى هاوچۆ بووە و
جۆنسۆن لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و هیچ زیانێکى پێ نەگەیشتووە.
لەبارەى وردەکارى روداوەکەشەوە، ئاژانسى
هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لەو کاتەى خۆپیشاندانى ژمارەیەک لە کوردانى ئەو وڵاتە کە
بۆ ناڕەزایى لە دژى هێرشەکانى تورکیا بۆسەر سنورەکانى کوردستان لە نزیک بیناى پەرلەمانى
بەریتانیا رێکیانخستبوو، جۆنسۆن بەوێدا تێپەڕیوە و هاوڵاتییەکى کوردیش ویستویەتى
خۆى بخاتە بەر ئۆتۆمبێلەکەى و لەوکاتەدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلى هێزە ئەمنییەکان لە
دواوە خۆى بە ئۆتۆمبێلى سەرۆکوەزیراندا داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس ئەو کەسەى دەستگیرکردووە
کە بووەتە هۆکارى روداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا کراوە.

8951 جار خوێندراوەتەوە