پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند،
ئەمڕۆ پەرلەمان ناتوانێت دەنگدان بە کاندیدی وەزارەتەکانی (نەوت و دەرەوە) یەکلایی
بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو دوو کاندیدە ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانیان لەسەرە.
ئەحمەد کینانی پەرلەمانتاری عێراق بە
بەشی عەرەبی دیجیتاڵ میدیای KNN ی راگەیاند، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانی
کابینەکەی مستەفا کازمی بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ناتوانرێت
دەنگدان لەسەر کاندیدی وەزارەتەکانی ( نەوت، دەرەوە) یەکلا بکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی
ئەو دوو کاندیدە ناکۆکی توندی لایەنە سیاسییەکانیان لەسەرە.
پەرلەمانتارەکەی عێراق دەشلێت،
دەنگدان لەسەر کاندیدی وەزارەتەکانی (نەوت و دەرەوە) پێویستی بە رەزامەندی سەرجەم
لایەنە سیاسییەکان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو کاندیدانە دەبێت کەسایەتی و
تایبەتمەندییەکی دیاریکراوییان هەبێت.
ئەو وەزارەتە بەتاڵانەی بریارە ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق
دەنگیان لەسەر بدرێت بریتین لە؛( نەوت، دەرەوە، داد، بازرگانی،کشتوکاڵ، کۆچ وکۆچبەران
و وەزارەتی رۆشنبیری).
1458 جار خوێندراوەتەوە