وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق
رایگەیاند، (672) حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا و (15) حاڵەتى گیان لەدەستدان
تۆمارکرا.
لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى
و ژینگەى عێراق رایگەیاند، لە میانەى گەڕان و پشکنینەکانیاندا، ئەمڕۆ (3/6/2020)
لە تاقیگەکانى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا (672) حاڵەتى نوێى توشبوون تۆمارکراوە،
بەوەش کۆى ژمارەى توشبووان لە عێراق گەیشتە (8840) توشبوو، لەو ژمارەیەش (271) کەس
گیانیان لەدەستداوە و (4338) توشبووش چاکبونەتەوە.
هاوکات تەندروستى عێراق راشیگەیاند، (15) توشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان
لەدەستداوە.
560 جار خوێندراوەتەوە