لە چوار رۆژدا 20 بومەلەرزە لە کەرکوک روویانداوە

KNN : Kurdish News Network
12:33 - 02/08/2026
کوردستان
+
-

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 20 بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز پارێزگای کەرکوکیان هەژاندووە.

 

لە بەیاننامەیەکی کورتدا، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕۆژی 30ی تەممووزەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە (2ی ئابی 2026)، کۆی گشتیی ئەو بوومەلەرزانەی لە کەرکوک ڕوویانداوە گەیشتووەتە 20 بوومەلەرزە.

 

بەپێی ئامارەکانی دەستەکە، بوومەلەرزەکان بە گوڕی جیاواز تۆمارکراون؛ 11 لە بوومەلەرزەکان گوڕەکەیان لە نێوان 3.0بۆ 3.9 پلەی ڕێختەر بووە، هەروەها حەوت بوومەلەرزە بە گوڕی 2.0 بۆ 2.9 پلەی ڕێختەر ڕوویانداوە، لەگەڵ دوو بوومەلەرزەی دیکە کە گوڕەکەیان لە نێوان 1.0 بۆ 1.9 پلەی ڕێختەردا بووە.

211 جار خوێندراوەتەوە