عێراق.. تەمەنى خانەنشینکردن زیاد دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
04:24 - 04/06/2020
عێراق
+
-

پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاساى خانەنشینی کرد و بڕیارە تەمەنى خانەنشینکردن لە (60) ساڵییەوە بکرێت بە (63)ساڵ.

 

 میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بە پێى ئەو پرۆژە یاسایەى بۆ خانەنشینکردن لە پەرلەمانى عیراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە، گۆڕانکارى لەتەمەنى خانەنشینکردندا کراوە و لە (60) ساڵییەوە بۆ (63) ساڵ زیاد کراوە.

 

بە پێى پرۆژە یاسا نوێکە، گۆڕانکارى لە بڕى موچەى خانەنشینیدا دەکرێت، بەجۆرێک کەمترین موچە (500) هەزاردینار بێت.

 

لە دانیشتنى دوێنێى پەرلەمانى عێراقدا کە بەڕێوەبەرى گشتى دەستەى خانەنشینى عێراق ئامادەى بوو، بڕیاردرا لە ئایندەیەکى نزیکدا خوێندنەوەى دووەم و کۆتایى بۆ پرۆژە یاساى نوێى خانەنشینى بکرێت و تێیدا چەند گۆرانکارییەک لە یاساکەدا لە بەرژەوەندى خانەنشیناندا بکرێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەمە (3/6/2020) پەرلەمانى عێراق بریارى ئامادەکردن و ناردنى پرۆژە یاساى بودجەى لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان پەسەندکرد و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژى (30)ى حوزەیرانى وەک دوامۆڵەت بۆ حکومەت دیاریکرد.

20543 جار خوێندراوەتەوە