لەو ئۆپەراسيۆنەى كە لە پارێزگای كەركوك لە دژى داعش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستپێكراوە، رووبەرى ٧٠٠ كم لە نێوان هەردوو پارێزگای كەركووک و سەڵاحەددين پاككراوەتەوە.
فەريق روکن سەعد حەربييە فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركوک، رایگەیاند "ئۆپەراسيۆنەكە خێراتر و كاريگەرتر لەوەى چاوەڕوان دەكرا، بەڕێوەچوو".
فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركوک ئاشکراشیکرد، ئۆپەراسيۆنەكە زياتر لە ناوچە شاخاوى و گوندەوارەكان بەڕێوەدەچێت وتى"نزيكەى ٧٠٠ كم لە ناوچەى نێوان كەرکوک و سەڵاحەدين لە تيرۆريستان خاوێنكردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاكو ئێستا هيچ زانيارييەكيان لانييە لەسەر ژمارەى ئەو تيرۆريستانەى كە لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراون و لە كۆتايى ئۆپەراسيۆنەكە ژمارەکە ئاشكرا دەكەن.
سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ڕاشیگەیاند" لە چەمی چای لە كاتى ئۆپەراسيۆنەكەدا بۆمبێك لە كەنارى رێگادا چێندرابوو تەقييەوە و لە ئەنجامدا ١٠ سەرباز برينداربوون.
ئەوە لەکاتێدایە چەند رۆژی ڕابردوو سوپاس وهێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق،ئۆپراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق-سەرکەوتنی سەروەریان دژی چەکدارانی داعش لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێکرد.
743 جار خوێندراوەتەوە