کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەستپێکرد.
بەپێی بەرنامەی کار، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی و دەرەکی دەکرێت کە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانە کراوە.
هاوکات لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان داوایکرد حکومەت پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات.
هەروەها بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کارەکانی لێژنەی باڵای ڕوبەڕونەوەی کۆرۆنا و دۆخی تەندروستی وڵات.
ئەوە لەکاتێدایە ماوەیەکە پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەکانی ڕاگرتبوو،ئەوەش نیگەرانی پەرلەمانتاران و چالاکان لێکەوتبوەوە
608 جار خوێندراوەتەوە