كەش و هەوای شارەکانی هەرێم

09:38 - 03/06/2020
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر داببەزێت و کەشێکی فێنکی هەبێت.


بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پلەکانی گەرما 37 پلەی سەدیە بەڵام سبەینی دادەبەزێت بۆ 34 پلە و لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ 35 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 33 پلە.


هەروەها لە شاری دهۆک ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 34 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 32 پلە و لەشاری کەرکوک ئەمڕۆ 41 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 38 پلەی سەدی.

1354 جار خوێندراوەتەوە