وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە پیاوەکە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندەبووە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی 35 توشبووی نوێ لە هەرێم تۆمارکراو و تا ئێستاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 8 کەس.
3384 جار خوێندراوەتەوە